یه‌كه‌م بانكى حكوومى له‌ مووسل كرایه‌وه‌ 

لقى بانكى ره‌شید له‌ گه‌ره‌كى ئه‌ندازیاران له‌ رۆژهه‌لاتى مووسل كرایه‌وه‌

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ بۆ یه‌كه‌م جار دواى نه‌مانى خه‌لافه‌تى داعش له‌ مووسل، یه‌كه‌م بانكى حكوومى له‌ شاره‌كه‌ كرایه‌وه‌ . 

له‌م باره‌وه‌ ئه‌زهه‌ر محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌رى لقى بانكى (ره‌شید)ى حكوومى له‌ مووسل بۆ ئاژانسى ئه‌نادۆلى توركی رایگه‌یاند" ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ لقى بانكى ره‌شید له‌ گه‌ره‌كى ئه‌ندازیاران له‌ رۆژهه‌لاتى مووسل كرایه‌وه‌، دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى سێ سال ده‌بێت له‌ لایه‌ن رێكخراوى تیرۆرستى داعشه‌وه‌ تالان كراو داخرابوو. 

ناوبراو ووتى" به‌ كردنه‌وه‌ى لقى بانكى ره‌شید له‌ مووسل ره‌وشى ئابوورى و بازرگانى له‌ شاره‌كه‌ جۆله‌ى تێده‌كه‌وێت و به‌هۆیه‌وه‌ مووچه‌ى ژماریه‌كى زۆرى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان له‌و بانكه‌ ده‌درێت، له‌ جیاتى ئه‌وه‌ى بۆ وه‌رگرتنى مووچه‌كه‌نیان روو له‌ به‌غدا بكه‌ن.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى