له‌ شه‌رێكی نێوان به‌ندكراوان له‌ مه‌كسیك 13 به‌ندكراو كوژران

له‌ به‌ندینخانه‌ی كادیریتا بووه

به‌رپرسێكی ئه‌منی له‌ ویلایه‌تی نویفۆ لیۆن له‌ باكووری مه‌كسیك رایگه‌یاند ، دوای شه‌رێك له‌ نێوان ژماره‌یه‌ك به‌ندكراوان له‌ به‌ندینخانه‌ی ویلایه‌تی نویفۆ لیۆن به‌لایه‌نی كه‌م 13 كه‌س كوژران. 

دواتر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ له‌ به‌ندینخانه‌ی كادیریتا كه‌ كه‌وتۆته‌ ده‌ره‌وه‌ی شاری مۆنتیری به‌ هێز توانیان كۆتایی به‌ شه‌ڕه‌كه‌ بێنن. 

روونیشیكرده‌وه‌ تا ئێستا ژماره‌ی كوژراوانی نێوان شه‌ڕكه‌ره‌كان نه‌زانراوه‌ یان ئه‌وانه‌ی به‌ ده‌ست هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ كوژرا بن. 

 

ئاماده‌كردن/ سوهێل تاهیر - كوردستان تی ڤی