كه‌ته‌لۆنیا بۆ سه‌ربه‌خۆیی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مه‌درید ده‌كات

گه‌لی ئێمه‌ بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی داوه‌

حكوومه‌تی ئیسپانیا گوته‌كانی كارلۆس پیوگیدمۆنت، سه‌رۆكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیای به‌ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی به‌ داخراوه‌یی وه‌سف كرد و رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ مایه‌ی قبووڵكردن نییه‌ و حكوومه‌ت رێوشوێنی نوێ به‌رامبه‌ر به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ده‌گرێته‌به‌ر.

دواخستنی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا له‌ لایه‌ن كارلۆس پیوگیدمۆنت بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئیسپانیا، كاردانه‌وه‌ی توندی له‌ لایه‌ن پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆنی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا لێكه‌وته‌وه‌.

ئینیس ئاریماداس سه‌ركرده‌ی پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی كه‌ته‌لۆنیا، رایگه‌یاند: دواخستنی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی، كوده‌تایه‌ به‌سه‌ر دیموكراسیدا. كاتێك خێزانم له‌ ئه‌نده‌لوسه‌وه‌ بۆ دیدارم دێنه‌ كه‌ته‌لۆنیا، هه‌رگیز رێگه‌ ناده‌م پاسپۆرت وه‌ربگرن.

شه‌وی رابردوو سه‌رۆكی كه‌ته‌لۆنیا له‌ دانیشتنی په‌رله‌مانی ئه‌و هه‌رێمه‌ بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵپه‌سارد بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مه‌درید و گوتی: گه‌لی ئێمه‌ بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی داوه‌ و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو ده‌نێین.

 

رزگار تاهیر