ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان: پەیامی مەترسیدارمان لە هێزە عێراقییەکانەوە پێگه‌یشتووه‌

ئەنجوومەنی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان پەیامێكى بلاو كرده‌وه‌

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌كاونتی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، تویتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا هاتووه‌" په‌یامی مه‌ترسیدارمان له‌ هێزه‌ عێراقییه‌كانه‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدرالی كه‌ ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ هێرشی به‌رفروان بۆ سه‌ر باشوور و ڕۆژئاوای كه‌ركووك و باكوری مووسڵ له‌ كوردستان.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێك دایه‌ كه‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای كرد، كه‌ هێزه‌كانی عێراق هه‌ركات بیانه‌وێ ده‌چنه‌ كه‌ركووك و ناوچه‌كانی تر بۆ سه‌پاندنی ئارامی و پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌، هاوكات به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی عێراق به‌ ئاژانسی "سپوتنیكی" ڕووسی ڕاگه‌یاند، كه‌ هێزه‌كانی عێراق ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ر كه‌ركووك.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

Media name
1.jpg