نوجه‌یفی: كێشه‌كانی سوننه‌ و شیعه‌ زۆر گه‌وره‌تره‌ له‌ كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان

كه‌س كارمان رێگه‌یان پێ نه‌درا بچنه‌ نێو به‌غدا روویان له‌ كوردستان كرد

جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق رایده‌گه‌ێنێ، كێشه‌ی پێكهاته‌ی سوننه‌ له‌گه‌ڵ شیعه‌ زۆر گه‌وره‌تره‌ له‌ كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.

ئوسامه‌ نوجه‌یفی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: كێشه‌كانی ئێمه‌ له‌ گه‌ڵ شیعه‌ زۆر گه‌وره‌تره‌، له‌ كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.

هه‌روه‌ها گوتی: سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان، كێشه‌و گرفتمان له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه‌،به‌ڵام لێك تێگه‌یشتن له‌ نێوانماندا هه‌یه‌.

گوتیشی: له‌كاتی هێرشی داعش بۆ سه‌ر شاره‌ سوننییه‌كان، كه‌س كاری ئێمه‌ روویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد،چونكه‌ رێگه‌یان پێ نه‌درا بچنه‌ نێو به‌غدا.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر