چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌ێنێ

حكومەتی ئیسپانیا رێوشوێنی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ی له‌ دانیشتنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، تاكلایه‌نانه‌ سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نرێت.

له‌سه‌ر داوای كارلیس پۆیگدیمۆنت، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كه‌ته‌لۆنیا، به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی دوای ریفراندۆمه‌كه‌ی ١ی تشرینی یه‌كه‌م ، سبه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌و هه‌رێمه‌ كۆده‌ببێته‌وه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نرێت.

پارتی ده‌سه‌ڵاتی كه‌ته‌لۆنیا، رێكخراوانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و حكوومه‌تی ئیسپانیا پێیانوایه‌ كارلیس پۆیگدیمۆنت به‌ مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی په‌رله‌مان كۆده‌كاته‌وه‌.

پێشتر سۆرایا ساینز ،جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا، رایگه‌یاندبوو :ئه‌گه‌ر تاكلایه‌نانه‌ سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نرێت، ئه‌وا هیچ كاریگه‌رییه‌كی نابێت. حكوومه‌ته‌كه‌مان رێوشوێنی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر.

 

رزگار تاهیر