ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ ئه‌مریكا كۆتایی به‌ ژیانی 10 كه‌س هێنا

زیاتر له‌ هه‌زارو 500 بیناو باڵه‌خانه‌ سوتاون


به‌هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ له‌ شاری سانتارۆسای باكووری ویلایه‌تی كالیفۆڕنیای ئه‌مه‌ریكا به‌لایه‌نی كه‌م 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ 20 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت .


به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگرێكی به‌هێز له‌ شاری سانتا رۆسای باكووری ویلایه‌تی كالیفۆڕنیای ئه‌مه‌ریكا كه‌وته‌وه‌ به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ هه‌زارو 500 بیناو باڵه‌خانه‌ سوتاون، له‌ ئێستاشدا هاتوچۆكردن له‌ناوچه‌كه‌دا قه‌ده‌غه‌كراوه‌و باری نائاسایی راگه‌یه‌ندراوه‌.


ئاماده‌كردن/ سوهێل تاهیر - كوردستان تی ڤی