وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌بێته‌ مایه‌ی گاڵته‌پێكردن

رووبه‌رووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بۆته‌وه‌

له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كدا كه‌ له‌نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له‌ میانی پرسه‌ی مام جه‌لال له‌ شاری به‌غدا ، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ تاڵه‌بانی پیاوێكی نیشتمانی بووه‌.

ده‌شڵێ ،هیوای هه‌موو سه‌ركه‌وتنێك بۆ تاڵه‌بانی ده‌خوازم.

ئه‌م وتانه‌ی وه‌زیری ده‌روه‌ی عێراق، له‌ نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ ،بووه‌ته‌ مایه‌ی گاڵته‌پێكردن و رووبه‌رووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بۆته‌وه‌.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ