نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان: له‌ ساڵی 2014ـه‌وه‌ نزیكه‌ی 5.4 ملیۆن كه‌س له‌ عێراق دووچاری په‌نابه‌ری بوونه‌ته‌وه‌

له‌ ساڵی 2014ـه‌وه‌ ژماره‌ی په‌نابه‌ره‌ عێراقییه‌كان گه‌یشتۆته‌ پێنج ملیۆن و 400 هه‌زار هاووڵاتی

ستیڤان دوجاریك گوته‌بێژی فه‌رمی به‌ناوی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند كه‌ له‌ ساڵی 2014ـه‌وه‌ ژماره‌ی په‌نابه‌ره‌ عێراقییه‌كان گه‌یشتۆته‌ پێنج ملیۆن و 400 هه‌زار هاووڵاتی . 

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانیان زۆر نیگه‌رانن له‌ سه‌ر ره‌وشی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌ حه‌ویجه‌ و ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ دووچاری شه‌ڕ ده‌بێته‌وه‌ . 

دوای پڕۆسه‌ی ئازادكردنی ناوچه‌كان له‌ ناوه‌راستی ساڵی 2015 ژماره‌ی په‌نابه‌ران كه‌مبۆته‌وه‌ به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێكیان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان به‌تایبه‌تی له‌ پارێزگاكانی  ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا و سه‌لاحه‌دین و دیاله‌ .

 

سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا - كوردستان تی ڤی