مێركڵ رێوشوێنی‌ نوێ به‌رامبه‌ر كۆچبه‌ران ده‌گرێته‌ به‌ر

گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن له‌ سه‌ر سنوردانان بۆ ململانێی نێوان هه‌ردوو پارته‌ هاوپه‌یمانه‌كه‌

ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری‌ ئه‌ڵمانیا، ره‌زامه‌ندی‌ نیشاندا له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری‌ رێوشوێنی‌ نوێی سنوردانان بۆ ژماره‌ی‌ كۆچبه‌ران له‌وڵاته‌كه‌ی‌، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ گه‌یشتن به‌رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌ باڤارییه‌كانی‌ له‌پارتی‌ یه‌كێتی‌ مه‌سیحی‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ رێككه‌وتنی‌ سه‌ره‌تایی هه‌یه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌، ئامانج له‌و رێككه‌وتنه‌ سه‌ره‌تاییه‌، كه‌ دوای‌ چه‌ند رۆژێك دانوستان له‌به‌رلین گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن له‌ سه‌ر سنوردانان بۆ ململانێی نێوان هه‌ردوو پارته‌ هاوپه‌یمانه‌كه‌، له‌گه‌ڵ پێكهێنانی‌ حكومه‌تێكی‌ نوێ، دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی‌ چه‌ند مانگی‌ رابردوو.

خاڵی‌ گرنگی ئه‌و رێككه‌وتنه‌، رازیبوونی‌ میركڵ و پارته‌كه‌یه‌تی‌ بۆ یه‌كه‌مجار، بۆ دیاریكردنی‌ ئاستێك بۆ ژماره‌ی‌ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی‌ داوای‌ مافی‌ په‌نابه‌ری‌ ده‌كه‌ن له‌ئه‌ڵمانیا كه‌ پێشتر مێركڵ دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌ بوو.

ئاماده‌كردنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا