دادگای کەتەلۆنیا داوا له‌ پۆلیس ده‌كات رێوشوێنی ئەمنی توند بگرنەبەر بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی

په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا سبه‌ی سێشه‌ممه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای باڵای کەتەلۆنیا لە بەیاننامەیەکدا داوای لە پۆلیسی نیشتیمانی ئیسپانیا کرد، رێوشوێنی ئەمنی توند بگرنەبەر بۆ پاراستنی بارەگاکانیان، لە کاتی راگەیاندنی سەربەخۆیی.

به‌پێی ئاژانسی‌ رۆیته‌رز، ماریانۆ ڕاجۆی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا، به‌ڵێنیدا كه‌ هه‌موو هۆكارێكی یاسایی ده‌گرێته‌به‌ر بۆ وه‌ستاندنی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا. 

به‌پێی یاسای كه‌ته‌لۆنیا، ئه‌گه‌ر له‌ ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌دا زۆرینه‌ی ده‌نگده‌ران له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی بن، ئه‌وا پێویسته‌ له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێردا په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت. 

هه‌رچه‌نده‌ وابریاربوو په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا ئه‌مڕۆ دانیشتنێك سازبكات بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام هه‌فته‌ی ڕابردوو دادگای ده‌ستووری ئیسپانیا دانیشتنه‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سارد. 

وته‌بێژێك به‌ناوی په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیاوه‌ به‌ "سی ئێن ئێن"ی ڕاگه‌یاندووه‌ بریاردراوه‌ دانیشتنێكی نوێی په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا له‌ كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی سبه‌ینێ، سێشه‌ممه‌، سازبكرێت و تیایدا سه‌رۆكی ئه‌و هه‌رێمه‌ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاراندا تاوتوێی دواین  گۆڕانگاری و ڕه‌وشی سیاسی هه‌رێمه‌كه‌ بكات.  

تێزانین به‌روارى 1ی ئەم مانگە، بە سەدان ھەزار خەڵکی ھەرێمی کەتەلۆنیا بۆ سەربەخۆیی ھەرێمەکەیان ڕوویانکردە سندوقەکانی دەنگدان و لەسەدا 40ی دانیشتوانی ھەرێمەکە بەشدارییان لە راپرسییەکەی رۆژی یەکشەممەدا کردو لەسەدا 90ی بەشداربووان لەبەرژەوەندی جیابوونەوە لەئیسپانیا دەنگیاندا.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى