چین: له‌ ساڵی 2013 ـه‌وه‌ زیاتر له‌ ملیۆنێك به‌رپرسی حكومی سزادراون

تا ئێستا نزیكه‌ی 1 ملیۆن و 34 به‌رپرسی حكومه‌ته‌كه‌ی سزا داوه‌

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی كه‌ له‌ لایه‌ن شی جین بینگ سه‌رۆكی چینه‌وه‌ راگه‌یه‌ندرا، ده‌زگای نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له‌ وڵاتی چین له‌ ساڵی 2013 تا ئێستا نزیكه‌ی 1 ملیۆن و 34 به‌رپرسی حكومه‌ته‌كه‌ی سزا داوه‌ . 

بڕیاره‌ سه‌ركردایه‌تی حزبی شیوعی فه‌رمانڕه‌وا له‌و مانگه‌دا كۆنگره‌ی 9 ببه‌ستێت و له‌ سه‌ره‌تای كاره‌كانی سه‌رۆكی چین له‌ هه‌وڵی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیدایه‌ . 

لێژنه‌ی ناوه‌ندی سه‌ر به‌ ده‌زگای نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی له‌ ساڵی 2013 سزادراون 648 هه‌زار به‌رپرسی تێدایه‌ كه‌ زۆربه‌ی تاوانه‌كانیان تاوانی بچوكن . 

پێشتریش ژماره‌یه‌كی زۆری به‌رپرسه‌ باڵاكانی ئه‌م وڵاته‌ به‌هۆی تێوه‌گلانیان به‌ گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ سزا دران .