غانا: ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ وێستگه‌یه‌كی گازی سروشتی پایته‌خته‌كه‌ی هه‌ژاند

به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی گیانیان له‌ ده‌ستدا

به‌رپرسێكی حكومه‌تی غانا رایگه‌یاند كه‌ شه‌وی رابردوو وێستگه‌یه‌كی گازی سروشتی له‌ ئه‌كرای پایته‌ختی غانا ته‌قییه‌وه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی گیانیان له‌ ده‌ستدا . 

كۆجۆ ئۆبۆنج نه‌كرۆ جێگری وه‌زیری راگه‌یاندن به‌ رادیۆی ناوه‌خۆی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، دڵگرانیین به‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ گیانیان له‌ ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون ، روونیشیكرده‌وه‌ ئێستا ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵكراوه‌ و حكومه‌تیش له‌ هه‌وڵدایه‌ كه‌ ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی قوربانیان بزانێت . 

به‌پێی گوته‌ی چه‌ند شایه‌د حاڵێك 4 تا 5 ته‌رم بینراون له‌ شوێنێكی ته‌قینه‌وه‌كه‌ و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش به‌هۆی ئاگره‌ گه‌وره‌كه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه‌ و ئۆتۆمبێله‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ و فریاكه‌وتن گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ .