سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌نگلادیش: ئاماده‌ین به‌رگه‌ی برسیه‌تی بگرین

رۆژانه‌ ته‌نها یه‌ك جار خواردن ده‌خۆین و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران به‌شی ده‌كه‌ین

شێخه‌ حوسه‌ینه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌نگلادیش رایگه‌یاند كه‌ گه‌له‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ له‌ پێناو یارمه‌تیدانی سه‌ده‌ها په‌نابه‌ری رۆهینگا كه‌ له‌ میانماره‌وه‌ هاتوون، به‌رگه‌ی برسیه‌تی بگرن و خواردنی رۆژانه‌ كه‌مبكه‌نه‌وه‌ . 

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ نیویۆرك و به‌شداربوونی له‌ كاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان حوسه‌ینیه‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌وه‌ی به‌ سه‌ر موسلمانانی میانمار دێت پاكتاوی نه‌ژادییه‌ . 

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ناچارین رۆژانه‌ ته‌نها یه‌ك جار خواردن ده‌خۆین و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران به‌شی ده‌كه‌ین . 

دوای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی میانمار له‌ كۆتاییه‌كانی مانگی ئابی رابردوو زیاتر له‌ 500 هه‌زار كه‌س له‌ رۆهینگای سنووری میانمار بۆ وڵاتی به‌نگلادیش په‌ریونه‌ته‌وه‌ .