سه‌رۆك بارزانی به‌شداری پرسه‌ی مام جه‌لال-ی له‌ هه‌ولێر كرد

دوێنێش بارزانی، له‌ شاری سلێمانی به‌شداری پرسه‌ی تاڵه‌بانی كرد

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، له‌ شاری هه‌ولێر به‌شداری له‌ پرسه‌ی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كرد.

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ ، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ شاری هه‌ولێر كرد و به‌شداری پرسه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری گشتی یه‌كێتی كرد.

پرسه‌ی سكرتێری گشتیی یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر ،به‌ ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، كوڕی مام جه‌لال و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

دوێنێش سه‌رۆك بارزانی، له‌ شاری سلێمانی به‌شداری پرسه‌ی مام جه‌لال تاڵه‌بانی كرد و تاجه‌ گوڵینه‌ی له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی له‌ گردی ده‌باشان دانا .

رزگار تاهیر