به‌شێك له‌ گه‌مارۆكانی سه‌ر هه‌رێم ده‌شكێنرێت

ئابووریناس و پسپۆڕ، هۆشیارییان داوه‌ته‌ بەنكی ناوه‌ندی


به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، به‌نكی ناوه‌ندی عێراق رێگه‌ی داوه‌ كە دۆلار و دراوی قورس ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و دراویش به‌ ئاسایی ئاڵوگۆڕی پێ بكرێت، به‌ڵام به‌نكی ناوه‌ندی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئه‌و بانكانه‌ی هێشتووه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌نته‌ری كاركردنیان له‌ ‌هه‌رێمی كوردستانه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك ئابووریناس و پسپۆڕ، هۆشیارییان داوه‌ته‌ بەنكی ناوه‌ندی عێراق كه‌ گه‌مارۆ داراییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌های دینار دێنێته‌ خواره‌وه‌ و دۆخی بازاڕی ته‌واوی عێراق ده‌شێوێنێت.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا حكوومەت و پەرلەمانی عێراق چەند بڕیارێكیان دژی ھەرێمی كوردستاندا.


ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان / سامان زاهیر