په‌ڕله‌مانتارانى شیعه‌ چوار مه‌رجیان داناوه‌ بۆئه‌وه‌ى كورد بتوانن به‌شدارى له‌ دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان بكه‌ن

هه‌ڵدانى لافیته‌ك كه‌ لێى نوسرابێت ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یى خاكى عێراقین

دواى بایكۆتكردنى سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كوردیه‌كانى په‌ڕله‌مانى عێراق، جگه‌ له‌ فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانى دیكه‌ به‌مه‌به‌ستى به‌شدارى كردن له‌ دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌مڕۆ گه‌ڕانه‌وه‌ به‌غدا،

به‌ پێى هه‌واڵه‌كانى زۆربه‌ى ماڵپه‌ڕو ته‌له‌فیزیۆنه‌كانى عێراقى  به‌رله‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌یان ئه‌ندامانى فراكسیۆنى شیعى هه‌لمه‌تێكى ئیمزاكۆكردنه‌وه‌یان بۆ رێگریكردن له‌ په‌رله‌مانتارانى كورد بۆناو هۆڵى په‌ڕله‌مان كۆكردبوه‌وه‌  چونكه‌ له‌ ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان به‌شداریان كردووه‌.

به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ئاژانسى كه‌ربه‌لا نیوز:دواى كۆكردنه‌وه‌ى زیاتر له‌ 100 ئیمزا، سه‌لیم جبورى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مان لێوه‌رنه‌گرتوون، به‌ڵام هاوپه‌یمانى شیعه‌ له‌به‌رامبه‌ردا چوار مه‌رجیان داوه‌ته‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنێت.

مه‌رجه‌كان ئه‌مانه‌ن

  1. به‌ڵین نامه‌یه‌كى نوسراو پڕبكه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌شداریان له‌ ریفراندۆم نه‌كردووه‌.
  2. هه‌ڵدانى لافیته‌ك كه‌ لێى نوسرابێت ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یى خاكى عێراقین.
  3. دان به‌ وه‌ بنێن كه‌ ئه‌وه‌ پرۆَژه‌یه‌كى سه‌هیۆنییه‌ دژه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستورى عێراقى
  4.  لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانانه‌ بكرێت كه‌ به‌شداربوینه‌ له‌ ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان .
imza1.jpg
imza2.jpg
imza_3.jpg
imza_4.jpg