په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان : ریفراندۆم ئامانجى خه‌ڵكى كوردستان بووه‌ كه‌س ناتوانێت هه‌ڵیوه‌شێنته‌وه‌

سه‌لیم جبورى: به‌ پێى یاسا هه‌رئه‌ندام په‌ڕله‌مانێكى كورد به‌شدارى له‌ ریفراندۆم كردبێت ئێمه‌ ره‌وانه‌ى دادگاى فیدڕالى ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى به‌ پێى یاسا سزابدرێت.

ئه‌مڕۆ جگه‌ له‌ فڕاكسۆنی پارتى دیموكراتى كوردستان فراكسیۆنه‌كوردیه‌كانى دیكه‌ به‌ مه‌به‌ستى به‌شدارى كردن له‌ دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق گه‌ڕانه‌وه‌ به‌غدا، به‌ڵام له‌ لایه‌ن چه‌ند فراكسیۆنه‌كى شیعی رێگریان لێكرا بچنه‌ نێو هۆڵى په‌ڕله‌مان.

له‌م باره‌یه‌وه‌ مه‌سعود حه‌یده‌ر له‌ لێدوانێكى بۆ كوردستان24 گووتى: چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى شۆڤینى به‌بیانوى به‌شداریكردنمان له‌ ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان ریگریان كردووه‌..

هه‌روه‌ها گووتى ئه‌وان باس له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ریفراندۆم ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ مافى كه‌س نییه‌ چونكه‌ ئامانجى خه‌ڵكى كوردستان بووه‌، ئێمه‌ش به‌شداریمان كردوه‌ .

له‌ لایه‌كى دیكه‌وه‌ سه‌لیم جبورى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌ میانه‌ى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا" هه‌موو هه‌وڵێك بۆ یه‌كپارچه‌یى خاكى عێراق ده‌ده‌ین و به‌ پێى یاسا هه‌رئه‌ندام په‌ڕله‌مانێكى كورد به‌شدارى له‌ ریفراندۆم كردبێت ئێمه‌ ره‌وانه‌ى دادگاى فیدڕالى ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى به‌ پێى یاسا سزابدرێت.