یه‌كێتى نوسه‌رانى كورد_ لقى هه‌ولێر مه‌راسیمێك بۆشاعیر بیكه‌س حه‌مه‌قادر رێكده‌خات

یه‌كێتى نوسه‌رانى كورد رۆژى سێشه‌ممه‌ كاتژمێر4 ى ئێواره‌ له‌ هۆڵى شه‌هید مه‌هدى خۆشناو رێوره‌سمێك بۆ ئیمزاكردنى تازه‌ترین دیوانى شیعر

 

له‌ درێژه‌ى كارو چاڵاكییه‌كانى لقى هه‌ولێرى یه‌كێتى نوسه‌رانى كورد رۆژى سێشه‌ممه‌ كاتژمێر4 ى ئێواره‌ له‌ هۆڵى شه‌هید مه‌هدى خۆشناو رێوره‌سمێك بۆ ئیمزاكردنى تازه‌ترین دیوانى شیعر به‌ناوى راكردن له‌ مردن بۆ شاعیرى به‌ ئه‌زموون (بێكه‌س حه‌مه‌ قادر)رێك ده‌خات.

 له‌ ئێستادا بیكه‌س حه‌مه‌قادر خاوه‌نى چه‌ند دیوانێك و نامیلكه‌ شیعرى تایبه‌ت به‌ خۆییه‌ تى زیاتر له‌ 25 ساڵ ده‌بێت خولیاى شیعرو ئه‌ده‌بى كوردییه‌، له‌ زۆربه‌ى فیستیڤاڵه‌ ئه‌ده‌بى و هونه‌رییه‌كانى كوردستان به‌ به‌رهه‌مه‌ شیعرییه‌كانى به‌شدارى كردووه‌ ،له‌سه‌ر رێبازى تازه‌گه‌رى مۆركى تایبه‌ت به‌خۆیى شیعر ده‌نوسێت.