سه‌رۆك بارزانی گەیشتە شاری کەرکووک

سه‌رۆك بارزانی لەگەڵ فەرماندەکانی پیشمەرگەو بەرپرسانی حزبی ئه‌م شارە کۆبووەوە

به‌رێز مەسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سەردانی شاری كەركووكی كردووەو لەگەڵ بەرپرسانی حزبی و حكومی و فەرماندەی لیواكان كۆبووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە به‌رێز مەسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گەیشتە شاری کەرکووک، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌م شاره‌ پێشوازی لێكرا.

دوای گه‌یشتنی بۆ شاری كه‌ركووك سه‌رۆك بارزانی لەگەڵ فەرماندەکانی پیشمەرگەو بەرپرسانی حزبی ئه‌م شارە کۆبووەوە.

ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان / سامان زاهیر