سووته‌مه‌نی ناوخۆ پێداویستی بازاڕ پڕده‌كاته‌وه‌

وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆ زیاد له‌پێویست نه‌وتی سپی به‌رهه‌م ده‌هێنن


به‌پاساوی داخستنی سنوره‌كا‌ن و نه‌مانی نه‌وتی سپی له‌ بازاڕه‌كاندا، نرخی نه‌وتی سپی ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیووه‌‌، به‌ڵام بازرگانانی بازاڕی سووته‌مه‌نی هه‌ولێر هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیا‌نه‌ ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ و‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێن وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆ زیاد له‌پێویست نه‌وتی سپی به‌رهه‌م ده‌هێنن و هیچ كێشه‌یه‌كیش له‌بازاڕه‌كاندا نییه‌، به‌شێویه‌ك به‌رهه‌می ناوخۆیی له‌ پێداویستی بازاڕه‌كان زیاتره‌.

به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا بازرگانانی بۆرسه‌ی هه‌ولێر دڵنیا ده‌ده‌نه‌ هاووڵاتیان ده‌ڵێن جگه‌ له‌ نه‌وتی ئێرانی چه‌ندین جۆری نه‌وتی دیكه‌ هه‌یه‌، كه‌ له‌ نێویشاندا نه‌وتی خۆماڵی كه‌ به‌ ئاسانی پێداویستی نێوخۆی پڕده‌كاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها بازرگانان رایانگه‌یاند ئێمه‌ لێره‌وه‌ داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ین كه‌ بێ ئومێد نه‌بن له‌ پاڵاوگه‌كانی خۆمان زیاتر پێداویستی ناوخۆی پڕده‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ له‌م رۆژانه‌ له‌ هه‌ندێك راگه‌یاندنه‌كان ده‌نگۆیه‌ك بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ خاڵه‌ سنووره‌یه‌كان داده‌خرێن، له‌هه‌مان كاتدا خاڵه‌ سنووریه‌كان دانه‌خراون و هاتوچۆ به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان / سامان زاهیر