كتێبی "ئه‌لفی پاولۆ كۆیلۆ" به‌ زمانی كوردی بڵاوكرایه‌وه‌.

ده‌كرێت ناوی بنێین سه‌فه‌رنامه‌ی پاولۆ كۆیلۆ

كتێبی ئه‌لفی پاولۆ كۆیلۆ  نوسه‌ر شۆڕش غه‌فووری كاری وه‌رگێڕ انی بۆ سه‌ر زمانی كوردی كردوه‌  له‌ مباره‌ییه‌وه‌ به‌ ماڵپه‌ری  وشه‌ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌و كتێبانه‌ی پاولۆ كۆیلۆ، كه‌ نێوبانگێكی تایبه‌ت و خوێنه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌."

نوسه‌ر شۆڕش غه‌فووری  ده‌ڵێت: به‌جۆرێك ده‌كرێت ناوی بنێین سه‌فه‌رنامه‌ی پاولۆ كۆیلۆ واته‌ كتێبێك كه‌ چیڕۆكی پاولۆ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ سه‌فه‌ر بۆ ڕووسیا ده‌كات، ئه‌ویش به‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌ری سیبریا زیاتر له‌ هه‌زار كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت ئه‌ویش به‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ر كه‌ تیایدا چه‌ند هاوسه‌فه‌رێكی له‌گه‌ڵ ده‌بن وه‌ك وه‌رگێڕه‌كه‌ی و نوێنه‌ری فه‌رهه‌نگی ئه‌و وڵاته‌ و كچێكی مۆسیقار.

شایانی باسه‌ كتێبێكه‌ له‌ دووتوێی ٢١٩ لاپه‌ڕه‌دا، له‌ هه‌ولێر له‌ چاپخانه‌ی دارا چاپ كراوه‌ چاپی یه‌كه‌مه‌.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی