سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كۆسرەت ڕەسول عەلی دەكات

دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و هەڵوێستی بەغدا و وڵاتانی دەوروبەر تاوتوێ كرا

ڕۆژی پێنجشەممە 28ـی 9ـی 2017 لە سەلاحەددین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بەڕێز كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.
 
لە دیدارەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و هەڵوێستی بەغدا و وڵاتانی دەوروبەر لەبەرانبەر ڕیفراندۆم و بڕیاری گەلی كوردستان تاوتوێ كرا.

هەروەها بڕیاری گەلی كوردستان لە ڕیفراندۆمی ڕۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 و بەشداریی بەرفراوانی جەماوەری كوردستان و چین وتوێژ و پێكهاتەكان لەو ڕیفراندۆمە بەرز نرخێندرا و بە مێژوویی وەسفكرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی پێزانینی هەبوو بۆ ڕۆڵ و هەوڵە بەردەوامەكانی بەڕێز كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی لە سەرخستنی پڕۆسەی ڕیفراندۆم بە تایبەت لە كەركووك و سوپاس و دەستخۆشی لێ كرد.