دواى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى پڕۆژه‌ى نه‌وت و گازى سروشتى نێوان رووسیا و كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت

هەرێمی کوردستان توانای هەناردەکردنی ساڵانەى 30 ملیار مەتری سێجای گازی سرووشتی هەیە

سه‌رچاوه‌:RT

وەزیری وزەی رووسیا ئەلیکساندەر نۆڤاک رایگەیاند: دوای ریفراندۆمى سەربەخۆیی کوردستان "پێویستە پرۆژەی نەوت و گازى سروشتى لەگەڵ کوردستان بەردەوام بێت.


رووسیا بە گرێبەستێکی یەک ملیار دۆلار، بۆری گازی سرووشتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی کۆمپانیای رۆزنەفتەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان راده‌کێشێت، کە کار لەسەر پێنج کێڵگەی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی دەکات و وابڕیاره‌ ساڵانه‌ 30 ملیار مه‌ترى سێجا گازى سروشتى له‌ كوردستان به‌رهه‌م بهێنێت، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ى 6%ى پێداویستى گازى سروشتى ئه‌وروپا.


کۆمپانیای رۆزنەفت بریاریانداوه‌ رێککەوتنی نێوان كۆمپانیاكەی و هەرێمی كوردستان لە بواری وەبەرهێناندا کە پێشتر واژووکرابوو، پەڕەپێبدەن بە چەشنێک کە دامەزراندنی بۆڕییەکی گازی سرووشتی لەخۆ بگرێت کە پێداویستییەکانی وێستگەکان و کارگەکان بە گازی سرووشتی دابین بکات و ئەوەندە گازی سرووشتی زۆر بخاتە بەردەست کە هەناردەی بازارە نێوەدەوڵەتییەکانی وەک تورکیا و یەکێتی ئەوروپا بکڕیت.


چاوەروان دەکرێت رێککەوتنەکە تا کۆتایی ئەمسال تەواوبکرێت و کۆمپانیای رۆزنەفتیش هەستێت بە دامەزراندنی بۆڕییەکە بەپێی سیستەمی BOOT واتا (درووستکردن، خاوەندارییەتی کردن، بەکارخستن و گواستنەوە) هەروەها بەپێی بژاردنی تەعریفەی درێژخایەن.

وڵاتى رووسیا 40%ـی گازی سرووشتی ئەوروپا دابین دەکات، هەرێمی کوردستان توانای هەناردەکردنی ساڵانەى 30 ملیار مەتری سێجای گازی سرووشتی هەیە،ئه‌م رێژه‌یه‌ یه‌كسانه‌ به‌  رێژه‌ى 6%ى پێداویستى گازى سروشتى ئه‌وروپا.