له‌ ئیمارات باج له‌و كۆمپانیایانه‌ وه‌رده‌گیرێت كه‌ كار له‌ بازاڕه‌ داراییه‌كاندا ده‌كه‌ن

ئه‌م باجه‌ له‌ مانگى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت

سه‌رچاوه‌ :cnbc

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ده‌سته‌ى یه‌كێتى باجى ئیمارات، خالید بستانى ئاشكراى كرد، باج له‌ كۆمپانیاكانى دارایى وه‌رده‌گیرێت كه‌ كار له‌ بازاڕى داراییدا ده‌كه‌ن.

بستانى روونیشیكرده‌وه‌ " ئه‌م باجه‌ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ داهاتى ساڵانه‌یان 375 هه‌زار درهه‌مى ئیماراتییه‌".

ئه‌م باجه‌ له‌ مانگى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت و  48 كۆمپانیا ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ بوارى كاغه‌زه‌ داراییه‌كان تۆمار كراون .