كتێبه‌ ئه‌ده‌بییه‌كه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش به‌ناوی (سه‌حه‌ر) رێكۆردی شكاند

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كتێبه‌ ئه‌ده‌بییه‌ نوێكه‌ی به‌ ناوی  (سه‌حه‌ر) له‌ زینداندا نووسیوه‌

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كتێبه‌ ئه‌ده‌بییه‌ نوێكه‌ی به‌ ناوی  (سه‌حه‌ر) له‌ زینداندا نووسیوه‌ و 12 چیرۆك له‌خۆ ده‌گرێت و چاپی یه‌كه‌می له‌ بازاڕدا نه‌ماوه‌

كتێبه‌ نوێیه‌كه‌ی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی زیندانیكراوی هه‌ده‌په‌ به‌ناوی (سه‌حه‌ر)، له‌ پڕ فرۆشیدا رێكۆردی شكاند.

شایانی باسه‌ له‌ 18ی ئه‌یلوولدا چاپی دووه‌می كتێبه‌كه‌ی ده‌میرتاش بڵاو كرایه‌وه‌، به‌ڵام له‌ چاپی دووه‌مدا ده‌ستكاریی ڕه‌نگه‌كانی به‌رگی كتێبه‌كه‌ كراوه‌ و به‌ دیزانێكی تازه‌تره‌وه‌ بڵاویان كردوه‌ته‌وه‌ و له‌ 144 لاپه‌ڕه‌ پێكهاتووه‌.

كوردستان تیڤی: كامه‌ران حاجی