چینیه‌كان كه‌شتی تایتانیك دروست ده‌كه‌ن

دروستكردنی ئه‌و كه‌شتیه‌ نزیكه‌ی (140 ) ملیۆن دۆلاری تێده‌چێت

كۆمپانیایه‌كی چینی به‌ نیازه‌ له‌سه‌ر هه‌مان ستایل و شێوه‌ی جارانی كه‌شتی تایتانیك دروست بكات و بیخاته‌وه‌ گه‌ڕ.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی ده‌یلی مه‌یلی ئینگلیزی ،  ئه‌و كه‌شتیه‌ درێژیه‌كه‌ی 270 مه‌تره‌ و پانیه‌كه‌شی 28 مه‌تره‌ كه‌ هه‌مان قه‌باره‌ی كه‌شتی نوقومبووی تایتانیكی هه‌یه‌ ، له‌ شارێكی  گه‌شتیاری دروستده‌كرێت كه‌ ده‌كه‌وێته‌ هه‌رێمی شیزاوان له‌ وڵاتی چین ، دروستكردنی  ئه‌و كه‌شتیه‌ سه‌رله‌نوێ  نزیكه‌ی (140 ) ملیۆن دۆلاری تێده‌چێت وه‌ بڕیاریشه‌ له‌ كۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واو بێت .

 جێی باسه‌ كه‌شتی تایتانیك له‌ساڵی 1912  له‌ ئه‌نجامی گه‌شتێكیدا له‌ ئینگلته‌را وه‌ بۆ ئه‌مریكا ، له‌ زه‌ریای ئه‌تله‌سی خۆی ده‌كێشێت به‌ چیایه‌كی سه‌هۆلی كه‌ ده‌بێته‌ هۆی تێكشكانی كه‌شتیه‌كه‌ و گیان له‌ ده‌ستدانی 1500 له‌ سه‌رنشینه‌كانی .

مامۆستا حیده‌ر حمد