جانتاكه‌ی دیانا فرۆشرا

له‌م زیادكردنه‌ ئاشكرایه‌دا چه‌ند شتێكی دیكه‌ی به‌ نرخ كه‌ تایبه‌ت بوون به‌و شاژنه‌ كۆچكردووه‌ فرۆشران

جانتاكه‌ی ده‌ستی شاژنه‌ دیانا كه‌ له‌ زیو دروستكراوه‌ له‌ زیادكردنێكی ئاشكرا كه‌ له‌ ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو به‌ بڕی ( 21 ) هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی فرۆشرا .

ئه‌و جانتایه‌ ده‌ستیه‌ كه‌ پێش مردنی  دیانا له‌ لایه‌ن داپیریه‌وه‌ پێشكه‌شی كرابوو، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك شتی تری زۆر به‌ نرخ به‌خشرابوو به‌ ڕێكخراوێكی خێرخوازی .

جێی باسه‌ له‌م زیادكردنه‌ ئاشكرایه‌دا چه‌ند شتێكی دیكه‌ی به‌ نرخ  كه‌ تایبه‌ت بوون به‌و شاژنه‌ كۆچكردووه‌ فرۆشران ، كه‌ بریتیبوون له‌ ملوانكه‌یه‌كی زیو به‌ بڕی (7400 ) دۆلار كه‌ له‌سه‌رده‌می لاویدا له‌ ملی كردبوو ، هه‌روه‌ها ده‌فته‌رێكی ڕۆژانه‌ی ئه‌و شاژنه‌ كه‌ به‌ زمانی فه‌ڕه‌نسی نووسراون ئه‌ویش به‌ بڕی (15) هه‌زار دۆلار فرۆشرا .

مامۆستا حیده‌ر حمد