تۆمەتباری سێیەمی هێرشەکەی لەندەن دەستگیر كرا

تۆمەتباری سێیەميش دەستگیر كرا

هێزە ئەمنییەکانی بەریتانیا تۆمەتباری سێیەمی هێرشە تیرۆریستییەکەی میترۆی لەندەنى دەستگیر كرد .

پۆلیسی بەریتانیا ئێوارەی رۆژی سێشەممە 19/9/2017 رایگەیاند، تۆمەتباری سێیەمی هێرشە تیرۆریستییەکە، کە تەمەنی 25 ساڵە، لە شاری نیوپۆرت لە وێڵز، دەستگیر کردوە.

دوای هێرشەکە، هێزە ئەمنییەکانی بەریتانیا یەحیا فروخیی تەمەن 21 ساڵ، کە پەنابەرێکی سووریە، لەگەڵ گەنجێکی عێراقی تەمەن 18 ساڵییان بە تۆمەتی پلاندانان و ئەنجامدانی تەقینەوەکە، دەستگیر کرد.

تێزانین هێرشە تیرۆریستییەکە، له‌ درەنگانی شەوی شەممە 16/9/2017 بە بۆمبێکی دەستی کرایە سەر میترۆی لەندەن لە ناوچەی پێرسونز، كه‌ سه‌ره‌نجام بووە هۆی برینداربوونی 29 هاووڵاتیی و گەشتیار.

كوردستان تیڤى/ رفعت مزورى