Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:19

ئه‌مریکا ژماره‌یه‌ک زریپۆش ده‌داته‌ ده‌ست هێزێکی کوردی

هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه‌
کوردستان TV
100%

هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا، كه‌ بریتی بووه‌ له‌ 200 بارهه‌ڵگر، زرێپۆشیشی تێدایه‌ و گه‌یشتۆته‌ ده‌ست هێزێكی كوردی.

هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه‌ و له‌ماوه‌ی 10 رۆژی رابردووشدا، 200 بارهه‌ڵگری هاوكاری، كه‌ زریپۆشی جۆری مارپ-یشی له‌ خۆگرتووه‌ ، گه‌یشتۆته‌ ده‌ست ئه‌ندامانی په‌یه‌ده‌ له‌ سووریا.

به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌رده‌ست كه‌وتوون، دوێنێش نزیكه‌ی 100 بارهه‌ڵگر كه‌ پێداویستیی سه‌ربازییان هه‌ڵگرتبوو ، گه‌یه‌نراوه‌ته‌ حه‌سه‌كه‌ كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی په‌یه‌ده‌دایه‌.

هه‌رله‌و كاروانه‌دا كه‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ حه‌سه‌كه‌، ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی جۆری MRAP بینراوه‌، ئه‌و جۆره‌ زرێپۆشه‌ی كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ په‌یه‌ده‌یان ره‌وانه‌ كردووه‌ دژه‌ مینه‌و چه‌ندین جۆری چه‌كی دیكه‌ی لێده‌به‌سترێت.

 

كوردستان تیڤی : ئا / رزگار تاهیر

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.