سه‌رۆك بارزانى سه‌ردانى ماڵى مام جه‌لالى كرد

سه‌رۆك بارزانى: بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌رگای گفتوگۆمان دانه‌خستووه‌

به‌رێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ده‌باشان سه‌ردانى خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دى كرد و پرسه‌كانى په‌یوه‌ست به‌ ره‌وشى سیاسى و پرۆسه‌ى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان تاوتوێكرد.

بەپێی میدیای یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی رەوشی ھەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی ریفراندۆم کراوە، له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری سلێمانی، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان له‌ده‌باشان سه‌ردانی خاتوو ھێرۆ ئیبراھیم ئه‌حمه‌دی كرد و له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌رگای گفتوگۆمان دانه‌خستووه‌ و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم.

سه‌رۆك بارزانى گوتیشی: به‌دیلی وڵاتان جێگای ریفراندۆم ناگرێته‌وه‌ و سه‌ركردایه‌تی كورد سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم.

ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانى به‌ مه‌به‌ستى پێشكه‌شكردنى وتارێك له‌ كه‌رنه‌ڤاڵى پشتیوانى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى سه‌ردانى شارى سلێمانى كرد و له‌ كه‌رنه‌ڤاڵى جه‌ماوه‌رى شاره‌كه‌ به‌شدارى كرد.

serok_barzani_li_slymani.jpg