سیمینارێك بۆ پشتیوانیكردن له‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌رێوه‌چوو

داوای مافی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كەن

كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی مه‌خمور سیمینارێكی بۆ پشتیوانیكردن له‌ ئه‌نجامدانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان سازكرد.

 

بۆ زیاتر پشتیوانیكردن له‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ سنووری مه‌خمور ، كولیژی په‌روه‌رده‌ی مه‌خمور ، سیمنارێكی بۆ  كرمانج عه‌بدوڵڵا به‌ رپرسی لق ٢٣ی پارتی دیموكراتی كوردستان ، به‌ ئاماده‌بوونی مامۆستایان و قوتابیانی كولیژ سازكرد.

 

له‌ سیمیناره‌كه‌دا به‌رپرسی لق ، گووتی، له‌م پرۆسه‌یه‌دا ده‌بێت هه‌موومان پێكه‌وه‌ به‌شداربین بۆ ده‌نگدان به‌ به‌ڵێ بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.

 

 به‌ رپرسی لق ٢٣ گووتیشی: گومان له‌ وه‌دانییه‌ كه‌ تێكڕای خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ له‌م رۆژه‌دا به‌ كه‌رنه‌ڤاڵی خۆشی و شادی به‌ره‌وه‌ سندوقه‌كانی ده‌نگدان هه‌نگاو ده‌نێ و داوای مافی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات.