پۆلیس كه‌سێكی به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی میترۆی له‌نده‌ن ده‌ستگیركرد

گەنجە دەستگیر كراوەكە تەمەنی 18 ساڵە

پۆلیسی له‌نده‌ن ،به‌ تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی دوێنێی میترۆی له‌نده‌ن، كوڕیكی ته‌مه‌ن 18 ساڵی ده‌ستگیركرد.

 

پۆلیسی له‌نده‌ن له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ ده‌ورووبه‌ری به‌نده‌ری دۆڤه‌ر باشووری خۆرهه‌ڵاتی به‌ریتانیا و له‌چوارچێوه‌ی یاسای تیرۆردا، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵییان ده‌ستگیركردووه‌.

 

گومانلێكراوه‌كه‌ كه‌ له‌ بنكه‌یه‌كی پۆلیسی دۆڤه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ره‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بگوازرێته‌وه‌ بۆ له‌نده‌ن، به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستگیركردنه‌كه‌ به‌ گرنگ وه‌سف ده‌كه‌ن.

كوردستانtv : ئا/ رزگار تاهیر