Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:40

بزانه‌ تره‌مپ به‌ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ کێ کردووه‌

به‌ پێویستیشی زانیووه‌ وڵاتان رۆڵی كاریگه‌رتر بگێڕن له‌ وشككردنی سه‌رچاوه‌ داراییه‌كانی رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان
trump
کوردستان TV
100%

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئالنهه‌یان جێنشینی ئه‌بوزه‌بی، تاوتوێی گرژییه‌كانی ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بیان له‌ باره‌ی قه‌ته‌ر كرد.

له‌مباره‌یه‌وه‌ كۆشكی سپی راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا هاتووه‌: ئه‌مڕۆ دۆنالد تره‌مپ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ جێنشینی ئه‌بوزه‌بی، شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئالنهه‌یان له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر گفتوگۆیان كرد.

تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌ گرنگی یه‌كڕیزی نێوان هاوبه‌شه‌كانی كرد له‌ ناوچه‌كه‌ و به‌ پێویستیشی زانیووه‌ وڵاتان رۆڵی كاریگه‌رتر بگێڕن له‌ وشككردنی سه‌رچاوه‌ داراییه‌كانی رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان، به‌ره‌نگاری بیری توندڕه‌وی ببنه‌وه‌ و شكست به‌ تیرۆریستان بهێنن.

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.