هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێمى مالۆپۆلسكا رێكه‌وتنێكی ئابورییان واژۆ كرد

له‌ میانی به‌شداری كردنی له‌ بیست و حه‌وته‌مین كۆربه‌ندی ئابووری جیهانی كه‌ ئه‌مساڵ له‌ هه‌رێمی

له‌ میانی به‌شداری كردنی له‌ بیست و حه‌وته‌مین كۆربه‌ندی ئابووری جیهانی كه‌ ئه‌مساڵ له‌ هه‌رێمی مالۆ پۆڵسكا له‌ پۆله‌ندا به‌رێوه‌ده‌چێت عه‌لی سندی وه‌زیری ئاودانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ل سه‌رۆكی هه‌رێمی مالۆ پۆلسكا كۆبووه‌ و دواتر رێكه‌وتنێكی ئابوریان واژوو كرد.

به‌ گوێره‌ی ناوه‌رۆكی رێكه‌وتنه‌كه‌ش هه‌ردوولا گرنگی به‌ په‌یوه‌ندیه‌ ئابوریه‌كانیان ده‌ده‌ن. هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی مالۆ پۆلسكا بریاریداوه‌ كه‌ هاوكاری ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بێت راشیگه‌یاندووه‌: ریفراندۆم و راپرسی مافی هه‌موو گه‌لێكه‌.