سبه‌ی ده‌ست به‌ فرۆشتنی بلیتی یارییه‌كانی مۆندیالی 2018 ده‌كرێت

سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌وه‌ ده‌ست ده‌كرێت به‌ فرۆشتنی بلیتی یارییه‌كان

له‌ سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌وه‌ ده‌ست ده‌كرێت به‌ فرۆشتنی بلیتی یارییه‌كانی جامی جیهانی فیفای 2018 كه‌ له‌ رووسیا ئه‌نجامده‌درێت.

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ لایه‌ن فیفاوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ كراوه‌ كاتژمێر 12:00ی سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ ده‌ست به‌ فرۆشتنی بلیت ده‌كرێت بۆ ئه‌و وه‌رزش دۆستانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌ناو یاریگادا بینه‌ری یارییه‌كانی جامی جیهانی بن كه‌ ساڵی داهاتوو رێكده‌خرێت.

نرخی بلیته‌كان له‌ نێوان 104.9 بۆ 1104.9 دۆلار ده‌گۆڕێت، به‌ڵام بۆ هاووڵاتییانی رووسیا كه‌ وڵاته‌كه‌یان میوانداری جامه‌كه‌ ده‌كات له‌ 22.4 دۆلاره‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات.