ریال مه‌درید له‌ به‌هه‌ده‌ردانی خاڵه‌كان له‌ خولی ئیسپانیا به‌رده‌وامه‌

یانه‌ی ریال مه‌درید به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌هه‌ده‌ردانی خاڵه‌كان له‌ خولی ئیسپانیا، دوای ئه‌وه‌ی بۆ دوو هه‌فته‌ی

یانه‌ی ریال مه‌درید به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌هه‌ده‌ردانی خاڵه‌كان له‌ خولی ئیسپانیا، دوای ئه‌وه‌ی بۆ دوو هه‌فته‌ی له‌سه‌ر یه‌ك به‌رامبه‌ربوون به‌ده‌ست دێنێت، له‌ هه‌فته‌ی سێیه‌می لالیگا یانه‌ی ریال مه‌درید پاڵه‌وانى وه‌رزى ڕابردووى خوله‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی لیڤانتی كرد، له‌ خوله‌كی دوازده‌دا، لیڤانتى گۆڵی پێشكه‌وتنى له‌ ڕێگای یاریزان ئیڤان لۆپیز تۆماركرد.

دوای ئه‌م گۆڵه‌ش ریال مه‌درید هه‌وڵه‌كانی بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ى ئه‌نجامى یارى خسته‌ گه‌ڕ تا له‌ خوله‌كی سیی و شه‌شدا، لۆكاس ڤاسكێز گۆڵی به‌رامبه‌ری یانه‌ى شاهانه‌ى به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واوبوو.

له‌گێمی دووه‌میشدا، هه‌ردوو یانه‌ هه‌وڵی زۆریاندا ئه‌نجامی یاری بگۆڕن، به‌ڵام هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانی تۆڕى گۆڵی یه‌كتر بهه‌ژێنن و یاریه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه‌ به‌یه‌كسان بوونى هه‌ردوو یانه‌ به‌ گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان كۆتایى هات و كۆی خاڵه‌كانی میرێنگى به‌و دوو به‌رامبه‌ر بوونه‌ بووه‌ پێنج خاڵ و به‌هه‌مان شێوه‌ش لیڤانتى پێنج خاڵی كۆكردۆته‌وه‌، هه‌ر له‌ یاریه‌كه‌دا مارسێلۆ داسیلڤاى به‌رگریكارى ڕیال به‌ كارتى سوور كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ى یاریگا .