نرخی 1 به‌رمیل نه‌وت گه‌یشته‌ 54 دۆلار

نرخی 1 به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ 54.14 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت

رۆژ له‌ دوای رۆژ نرخی نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌مڕۆش نرخی 1 به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ 54.14 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

دوای ئه‌وه‌ی ئۆپیك زانیارییه‌كانی خواست و خستنه‌ڕووی نه‌وتی جیهانی بڵاوكرده‌وه‌، نرخی 1 به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ 54.14 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

دوێنی نرخی 1 به‌رمیل نه‌وتی برێنت له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا 53.77 دۆلار بوو، هه‌ر له‌و رۆژه‌دا نرخه‌كه‌ی گه‌یشته‌ 54.42 دۆلار، به‌ڵام به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ی له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا 54.17 دۆلار بوو.

له‌ كاتژمێر 09:20 نرخه‌كه‌ی له‌سه‌دا 0.05 دابه‌زی و به‌ 54.14 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

هاوكات نرخی 1 به‌رمیل نه‌وتی جۆری خۆرئاوای تێكساس به‌ 48.22 دۆلار كڕیاری هه‌یه‌.