نرخی به‌نزین له‌ سعودیه‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌

سعودیه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی نه‌وته‌ له‌ جیهان، به‌ یه‌ك نرخ به‌نزین به‌ سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی خۆی و بیانییه‌كان ده‌فرۆشێت

(بانكی ئۆف ئه‌مریكا میریل له‌ینش) له‌ڕاپۆرتێكدا پێشبینیكرد له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا، نرخی به‌نزین له‌ سعودیه‌ به‌رزببێته‌وه‌. 

سعودیه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی نه‌وته‌ له‌ جیهان، به‌ یه‌ك نرخ به‌نزین به‌ سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی خۆی و بیانییه‌كان ده‌فرۆشێت، له‌كۆتایی ساڵی رابردوودا، حكوومه‌تی ڕیاز رایگه‌یاند كه‌ نیازی هه‌یه‌ نرخی به‌نزین به‌رزبكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تا ساڵی 2020 ڕێژه‌كه‌ی بگاته‌ ئاستی جیهان، بانكه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ چاكسازی له‌ نرخی به‌نزین له‌ سعودیه‌ ده‌بێته‌ پشتوانێك بۆ كه‌رتی تایبه‌ت، حكومه‌تی سعودیه‌ پێداگیری ده‌كات كه‌ سه‌دا پێنج له‌ پشكه‌كانی كۆمپانیای گشتی له‌ ساڵی داهاتوو بۆ فرۆشتن بخاته‌ڕوو به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی پاره‌كه‌ی بۆ قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانه‌ به‌كاربهێنێت كه‌ به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌ ئابووری ئه‌و وڵاته‌ به‌ریكه‌وتووه‌.