عێراق و ئه‌رده‌ن په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌كانیان ده‌ده‌ن

سنووری نێوان عێراق و ئه‌رده‌ن

له‌گه‌ل باشتر بوونی په‌یوه‌ندیه‌كانیان هه‌ریه‌كه‌ له‌ عێراق و ئه‌رده‌ن په‌ره‌ به‌ كه‌رتی بازرگانی ده‌ده‌ن. 

لای خۆیه‌وه‌ محه‌مه‌د خیرئه‌لداو سه‌رۆكی سه‌ندیكای شوفێرانی ئه‌رده‌ن رایده‌گه‌یه‌نێت: دوای ته‌واو بوونی رێكاره‌ یاسایه‌كان بریاریانداوه‌ كه‌ ئاستی هه‌نارده‌ و هاورده‌ له‌گه‌ل عێراق به‌رز بكه‌نه‌وه‌. ده‌شلێت له‌ ئێستادا ده‌ستمان كردووه‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ڵ و شه‌ش هه‌زار ئۆتۆمۆبیلی بارهه‌لگر ئاماده‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌ڵوپه‌ڵ دوای داخستنی ده‌روازى ترێبیل بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ. 

جێى ئاماژه‌یه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو ده‌روازه‌ی تریبێل له‌ نێوان عێراق و ئه‌رده‌ن كرایه‌وه‌ كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ ده‌روازه‌ گرنگه‌كانی عێراق دێته‌ هه‌ژماركردن چاوره‌رانیش ده‌كرێت به‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌روازه‌ ئاستی بازرگانی عێراق به‌ره‌وپێش چونێكی باش به‌ خۆیه‌وه‌ ببینێت