به‌ سه‌ربه‌خۆیی بوونی كوردستان، كه‌رتی نه‌وت و گاز په‌ره‌ده‌سێنێت

سه‌ربه‌خۆیی بوونی كوردستان كه‌رتی نه‌وت زیاتر پێش ده‌خات

بێوار خنسی پسپۆر و شاره‌زا له‌ كه‌رتی نه‌وت و گاز رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی تائێستا هه‌رێمی كوردستان وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ نییه‌، بۆیه‌ له‌ ساڵی 2008ه‌وه‌ تا ئێستا حكوومه‌تی عێراق چه‌ندینجار كێشه‌ی بۆ كوردستان دروست كردووه‌ بۆیه‌ به‌ سه‌ربه‌خۆیی بوونی كوردستان كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وت و گازی كوردستان و ده‌بێته‌ كه‌رتێكی زیندووی بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی و باشتر كڕین و فرۆشتنی پێده‌كرێت، هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆیی بوونی كوردستان كه‌رته‌كه‌ زیاتر پێش ده‌خات و سوودی زیاتر له‌ پێكهاته‌كانی نه‌وتی كوردستان بۆ ناوخۆ وه‌رده‌گرین.