به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سۆمۆ له‌ كاره‌كه‌ی دوورده‌خرێته‌وه‌

كۆمپانیای سۆمۆ

به‌بڕیارێكی وه‌زیری نه‌وتی عێراق، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای به‌بازاڕكردن و فرۆشتنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) له‌ پۆسته‌كه‌ی لاده‌برێت، به‌پێی نوسراوێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌ ئیمزای جه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وت.

فه‌لاح جاسم محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای سۆمۆ له‌ پۆسته‌كه‌ی دورده‌خرێته‌وه‌، هه‌ر به‌پێی نوسراوه‌كه‌ فه‌لاح جاسم ده‌كرێته‌ ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی نه‌وت بۆ به‌بازاڕكردن و فرۆشتنی نه‌وت و ڕێگا ستراتیژییه‌كانی وه‌زاره‌ت، هه‌روه‌ك له‌ بواره‌كانی به‌دواداچوون و پلاندانان و كاره‌ هونه‌رییه‌كاندا راوێژی پێده‌كرێت، ئه‌وه‌ی ئاشكرایه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌ به‌هۆكاری لابردنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای سۆمۆ له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی نه‌كراوه‌.