گه‌وره‌ نووسه‌رێكی تورك: مافی ده‌نگدانم هه‌بووایه‌ به‌ به‌ڵێ‌ ده‌نگم ده‌دا

ئه‌گه‌ر له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان مافی ده‌نگدانم هه‌بووایه‌ به‌ به‌ڵێ ده‌نگم ده‌دا

بیرمه‌ند و كۆمه‌ڵناسێكی ناسراوی تورك رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌گه‌ر له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان مافی ده‌نگدانم هه‌بووایه‌ به‌ به‌ڵێ ده‌نگم ده‌دا.

ئیسماعیل بێشكچی، بیرمه‌ند و كۆمه‌ڵناسی ناسراوی تورك رایگه‌یاند:زۆر هه‌ڵه‌یه‌ ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت كاتی ریفراندۆم نییه‌. هه‌ڵبه‌ته‌ دره‌نگ كه‌وتووه‌ و ئه‌وه‌تا ده‌بینین كه‌ بڕیاری ریفراندۆم بۆ رۆژی 25ی ئه‌یلوول دراوه‌.

بێشكچی گووتیشی، با بڵێین ریفراندۆم به‌ڕێوه‌چوو 80%ی ده‌نگه‌كان ده‌نگی به‌ڵێ بوون، هه‌مووان ئه‌مه‌ په‌سه‌ند ده‌كه‌ن، ئه‌مریكا، توركیا و ئێرانیش، هه‌مووان ئه‌مه‌ په‌سه‌ند ده‌كه‌ن.

به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م گشتپرسییه‌ له‌ 25ی ئه‌یلوولدا گرنگه‌، كورد كاتێك له‌ رۆژی 25ی ئه‌یلوولدا ده‌چێته‌ سه‌ر سندووقی ده‌نگدان، ده‌بێت بیر له‌ چی بكاته‌وه‌؟ مرۆڤه‌كان ده‌بێت بیر له‌ منداڵه‌كانیان و نه‌وه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌، پێویسته‌ ''كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ'' ببێته‌ ئه‌وینی كوردان.

بیشكچی جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ ،ئه‌گه‌ر مافی ده‌نگدانم هه‌بووایه‌، ده‌چوومه‌ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و به‌ به‌ڵێ‌ ده‌نگم ده‌دا.

ده‌شڵێ، كورد ده‌بێت پێداگر بن و بڵێن ئیدی له‌مه‌ودوا خۆمان خۆمان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین.