له به‌رده‌ڕه‌ش كه‌رنه‌ڤاڵێك بۆ پشتگیریی له‌ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان به‌ڕێوچوو

كه‌رنه‌ڤاڵێك بۆ پشتگیریی له‌ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشەممە، له ‌شارۆچكه‌ى به‌رده‌ڕه‌ش كه‌رنه‌ڤاڵێك بۆ پشتگیریی له‌ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان به‌ڕێوچوو، كه‌ تێیدا جه‌ماوه‌رى ناوچه‌كه‌ دووپاتیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەنفال و کیمیاباران هەموومان دەڵێین (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی كوردستان.

له‌م باره‌وه‌ میقداد كاكل سلێمان به‌رپرسى ناوه‌ندى چالاكى و پێگه‌یاندنى لاوان و سه‌رپه‌رشیارى كه‌رنه‌ڤاڵى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى ڕیفرەندۆم له‌ به‌رده‌ڕه‌ش، رایگەیاند: له ‌نێو یاریگاى وه‌رزشیى شارۆچكه‌ى به‌رده‌ڕه‌ش، به ‌ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌رێكى زۆرى ده‌ڤه‌ره‌كه‌، كه‌رنه‌ڤاڵێكى گه‌وره‌ له‌ چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى ڕیفرەندۆم بۆ پشتگیریكردن له‌ سه‌ربه‌خۆییى كوردستان ئه‌نجام دراو ته‌ڤاى هاولاتیانى ناوچه‌كه‌ پشتگیرى خۆیان بۆ پرۆسه‌ى ریفراندۆم دووپات كرده‌وه‌ .

ناڤهاتى هه‌روه‌ها گوتى" ئه‌ركى سه‌رشانى هه‌موو كوردێكه‌ خۆى بۆ رۆژى 25 ى 9 ئامادە بکات تاوەکو بە (بەڵێ) دەنگ بۆ سەربەخۆییی کوردستان بدات، چونكه‌ گەلی کوردستان بە تەواوی پێکهاتەکانییەوە، قوربانی گیانی و ماددییان بۆ ئەو رۆژە داوە، کە سەربەخۆ بن.

گوتیشی:‌ "ئه‌مڕۆ ئێمه‌ى خەڵكى سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش پشتگیریى خۆمان بۆ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆییى كوردستان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌، دەڵێین (به‌ڵێ) بۆ سه‌ربه‌خۆییى كوردستان و ئیدى به‌سه‌ ژێرده‌ستى و جینوساید و كیمیابارانكردن و ئه‌نفال".

كوردستان تیڤی/رفعت مزورى