كه‌رنه‌ڤاڵێكی گه‌وره‌ بۆ پشتگیریكردنی ریفراندۆم له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

به‌ به‌شداری 16هونه‌رمه‌ند

به‌ به‌شداری 16 هونه‌رمه‌ندی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، كه‌رنه‌ڤاڵێكی گه‌وره‌ بۆ پشتگیریكردن له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، له‌ هه‌ولێر به‌رێوه‌ ده‌چێت.

له‌لایه‌ن گرووپی گه‌نجانی خۆبه‌ش ، رۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری16/9/2017 كه‌رنه‌ڤاڵێكی گه‌وره‌ بۆ پشتگیریكردن له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌ به‌شداری 16هونه‌رمه‌ند له‌ یاریگای فره‌نسو هه‌ریری له‌ هه‌ولێری پایته‌خت به‌رێوه‌ ده‌چێت.

له‌ 5ـی ئه‌م مانگه‌وه‌ بانگه‌شه‌ بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له‌ شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكردووه‌، به‌پێی ئه‌و واده‌یه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای  سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسیی هه‌رێمی كوردستان دیاریكردووه‌، تاوه‌كو 22 ی ئه‌یلوول به‌رده‌وامده‌بێت، رۆژی 25 ی ئه‌یلولیش پرۆسه‌ی ریفراندۆم به‌رێوه‌ ده‌چێت.


كوردستان tv: رزگار تاهیر