بریكاره‌كانی خۆراك ده‌بێ له‌هه‌ر نه‌فه‌رێك 400 دینار له‌ هاووڵاتیان وه‌ربگرن

كۆمپانیای گشتی بازرگانی كه‌ل و په‌لی خۆراك _ هه‌ولێر ئاگاداری بریكاره‌كانی ده‌كاته‌وه‌

كۆمپانیای گشتی بازرگانی كه‌ل و په‌لی خۆراك _ هه‌ولێر ئاگاداری بریكاره‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری هه‌ولێر، بنكه‌ی ژماره‌ (213 و 214) ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی لیستی ئازووقه‌ی مانگی حوزه‌یرانی 2017، له‌ به‌رواری 11.9.2017 سه‌ردانی كۆمپانیاكه‌یان بكه‌ن بۆ هێنانی پاره‌ی نه‌فه‌ره‌كان، پاره‌كه‌ش به‌ چه‌ك وه‌رده‌گیرێ.

به‌پێی ئه‌و ئاگادارییه‌ی واژۆی نه‌وزاد سابیر حه‌مه‌شینی له‌سه‌ره‌‌، كۆمپانیاكه‌ داوا له‌ بریكاره‌كان ده‌كات هه‌ر نه‌فه‌ری 400 دینار وه‌ربگرێت و ده‌بێت بریكاره‌كان ناسنامه‌ی بریكارییان نوێ كرابێته‌وه‌.

جێی باسه‌، له‌م مانگه‌ له‌ لیستی دابه‌ش كردنی ئازووقه‌ دابه‌ش ده‌كرێت ته‌نها زه‌یتی مانگی حوزه‌یرانه‌.