پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ زریانی ئیرما بگاته‌ كه‌نارئاوییه‌كانی ویلایه‌تی فلۆریدا

زریانی ئیرما له‌ دورگه‌كانی باهاما له‌ ڕێوه‌یه‌ به‌ره‌و فلۆریدا،

سه‌نته‌ری لێكۆلینه‌وه‌ و زانیاری ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، زریانی ئیرما له‌ دورگه‌كانی باهاما له‌ ڕێوه‌یه‌ به‌ره‌و فلۆریدا، هه‌روه‌ها حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا هۆشداریداوه‌ته‌ پێنج ملیۆن و 600 هه‌زار كه‌س له‌ فلۆریدا كه‌ پێویسته‌ شوێنه‌كانیان چۆڵبه‌كه‌ن .

حاكمی ولایه‌تی فلۆریداش زریانی ئیرما به‌ كاره‌سات وه‌سفكرد و گوتیشی پێشتر هه‌رگیز زریانی له‌ چه‌شنه‌ی نه‌دیووه‌، زریانی ئیرما باو بارانێكی به‌هێزه‌، هه‌روه‌ها به‌هێزترین زریانه‌ تاوه‌كو ئیستا تۆماركرابێت .

له‌ كه‌ناره‌ ئاویه‌كانی كوبا ده‌ستیپێكردووه‌ و به‌ره‌و ولایه‌تی فلۆریدا به‌ڕێوه‌یه‌ مه‌ترسی خستۆته‌ سه‌ر ملیۆنان خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌ زریانه‌كه‌ ده‌یگرێته‌وه‌ .