سوپای سوریا گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی دێره‌زوری شكاند

سوپا و هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی‌ توانیویانه‌ گه‌مارۆی‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ شاری دێرزور بشكێنن

ئاژانسی‌ هه‌واڵی بی بی سی بڵاویكرده‌وه‌ یه‌كه‌كانی‌ سوپا و هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی‌ توانیویانه‌ گه‌مارۆی‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ شاری دێرزور بشكێنن كه‌ ماوه‌ی‌ 3 ساڵ بوو له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ گه‌مارۆی‌ خرابوه‌ سه‌ر.

هه‌روه‌ها روانگه‌ی‌ سوری‌ بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ كه‌ باره‌گاكه‌ی‌ له‌به‌ریتانیایه‌ رایگه‌یاند، پێكدادانی‌ سه‌خت به‌رده‌وامه‌ له‌نێوان هێزه‌كانی‌ سوریا و چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانی‌ و هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی‌ ڕووسیا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی‌ داعش له‌ده‌وروبه‌ری‌ شاری‌ دێره‌زور هه‌ر دوێنێش سوپای سوریا و هاوپه‌یمانانی كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتیان له‌ نزیك شاری دێره‌زور له‌ ڕۆژهه‌لڵاتی سوریا كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌ كه‌ به‌ده‌ست داعشه‌وه‌ بوو.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكرد سوپای سوریا پێنجی‌ ئه‌م مانگه‌ شكاندنی گه‌مارۆی داعشی له‌سه‌ر شاری دێره‌زوری ئه‌و وڵاته‌ راگه‌یاند كه‌ ماوه‌ی سێ ساڵ بوو داعش گه‌مارۆی خستبووه‌ سه‌ری كه‌ سوپای ئه‌و وڵاته‌ی تێدابوو.