له‌ نیویۆرك ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش سه‌باره‌ت به‌ میانمار كۆده‌بێته‌وه‌

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ته‌كیدا ئالیمو رایگه‌یاند سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كانی موسڵمانانی میانمار ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌م مانگه‌دا كۆده‌بێته‌وه‌ . سه‌رۆكی ئه‌و خوله‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ته‌كیدا ئالیمو ڕایگه‌یاند: ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و پێشلكاریانه‌ كۆده‌بێته‌وه‌ كه‌ له‌ میانمار له‌ دژی موسڵمانان ئه‌نجامده‌درێت.  هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌و پێشنیازانه‌ی مانگی رابردوو له‌باره‌ی ئاراكان له‌ میانمار له‌ كۆبوونه‌وه‌دا په‌سند نه‌كران دیسانه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت .