ئه‌ردۆغان: بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئه‌مریكا دژی به‌رپرسانی پێشووی توركیا سیاسییه‌

سه‌رۆكی توركیا بریاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بریارێكی سیاسیه‌

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا له‌ كاردانه‌وه‌ی بۆ بڕیارێكی دادگایه‌كی ئه‌مریكا له‌ دژی وه‌زیری پێشووی دارایی و ئابووری وڵاته‌كه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌ بڕیارێكی سیاسی ناوبرد. 

وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا وه‌زیری پێشووی دارایی و ئابووری توركیا و ژماره‌یه‌ له‌ به‌رپرسان و كارمه‌ندانی بانكی هاڵك توركی به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد دژی گه‌مارۆ سه‌پێندراوه‌كانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران كاریان كردووه‌ و ده‌ستیان هه‌بوه‌ له‌ سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ له‌ قازانجی ئێران.

سه‌رۆكی توركیا كه‌ به‌سه‌ردانێك له‌ وڵاتی قه‌زاقستانه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكای له‌ دژی توركیا و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی پیشووی حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌ بڕیارێكی سیاسی زانی.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ پـێنجشه‌ممه‌ی رابردوو كۆمیته‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ناتی ئه‌مه‌ریكا ده‌نگیدا بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی چه‌ك له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ به‌و هێزانه‌ی كه‌ پاریزگاری له‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان سه‌رۆكی توركیا ده‌كه‌ن.